Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 14:11

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كرد

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پرسە و سەرەخۆشیی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ شەهیدانی پێشمەرگە دەربڕی و پشتیوانی ئەمریکاشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەربڕی.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ئاڵنگارییە ئابوورییەکان تاوتوێ کران.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.