وەزیری وزەی قەتەر ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی وزە، توانای هەناردەکردنی غازی سروشتی شلکراوە (LNG) بە ڕێژەی 17% کەمی کردووە، ئەمەش زیانێکی دارایی ساڵانەی گەورەی لێکەوتووەتەوە.
سەعد بن شەریدە ئەلکەعبی، وەزیری وزەی قەتەر ڕایگەیاند: ئەو هێرشانە بوونەتە هۆی لەدەستدانی داهاتێکی ساڵانە کە بە نزیکەی 20 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت. جەختیشی کردەوە کە کارەکانی چاککردنەوەی ئەو زیانانەی بەر دامەزراوەکان کەوتوون، ماوەی 3 بۆ 5 ساڵ دەخایەنێت.
وەزیری وزەی قەتەر ڕوونیشیکردەوە، ئەم کەمبوونەوەیە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕەکانی چەند وڵاتێک دەبێت، لەوانە: چین، کۆریای باشوور، ئیتاڵیا و بەلجیکا.
هەروەها ئەلکەعبی ئاشکرای کرد، بەهۆی ئەم دۆخە نائاساییەوە، وڵاتەکەی ناچارە بۆ ماوەی 5 ساڵ باری "هێزی باڵا" (Force Majeure) لە هەندێک لە گرێبەستە درێژخایەنەکانی هەناردەکردنی غازی سروشتی شلکراوەدا ڕابگەیەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.