Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 18:20

پەیامی نێچیرڤان بارزانی به‌بۆنه‌ی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و ماڵباتی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ سه‌ربه‌رزه‌كان و موسوڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد، هیوای خواست جه‌ژنی ئاشتی و سه‌قامگیریی بێت بۆ كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتیی ..

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان..

ە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان لە کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم. بە تایبەتی پیرۆزبایی لە خانەوادە و کەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئارامی، ئاسوودەیی و کامەرانی بۆ هەمووان.

با مانا و پەیامە بەرزەکانی ئەم جەژنە لە لێبوردەیی، گەردنئازادی و ئاشتەوایی، بکەینە دەرفەتێکی نوێ بۆ پتەوکردنی تەبایی و پێکەوەیی.

لەم دۆخە هەستیارەدا کە ناوچەکەمان بە ئاڵۆزی و مەترسییەکانی شەڕدا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەمووانە کە بە بەرپرسیاريه‌تیی مێژوویی و نیشتمانییەوە کار بکەن بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.

ئێمە بە ئومێد و گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین و دڵنیاین گەلی کوردستان بە خۆڕاگری و یەکدەنگی، ئەم قۆناغە سەختەش تێدەپەڕێنێت.

هیوادارم جەژنی خێر و به‌خته‌وه‌ری بێت بۆ هەموو لایەک.

ەژنتان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشی.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.