Erbil 31°C چوارشەممە 05 ئاب 22:39

ئاسایشی سلێمانی: لە هێرشەكانی بۆ سەر شاری سلێمانی و كۆیە 2 پێشمەرگە و 2 كارمەندی ئاگركوژێنەوە بریندار بوون

کوردستان TV
100%

ئاسایشی سلێمانی ئاماری دوو رۆژی رابردووی هێرشەكان بۆ سەر شاری سلێمانی و كۆیەی بڵاو كردەوە و رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكان 2 پێشمەرگە و 2 كارمەندی ئاگركوژێنەوە بریندار بوون.

لەبارەی ئامارەكانی دوێنێ سێشەممە، ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: 3 هێرشی درۆنی و 2 هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر شاری سلێمانی - بارەگای هێزەکانی 70، لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا دوو پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە بەسووکی برینداربوون و هەروەها زۆربەی هێرشەکان لەئاسمان تێکشکێنراون.

راشیگەیاند: هەر دوێنێ سێشەممە 2 هێرشی درۆنی کاتژمێر 3:50 خولەک کراوەتە سەر شارۆچکەی کۆیە - کەمپی پەنابەران،  لە ئەنجامدا دوو کارمەندی ئاگركوژێنەوەی خلیفان به سووكى بریندار بوون له كاتى جێبەجێکردنی ئەرک و فەرماندا.

سەبارەت بە ئامارەكانى ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسایش رایگەیاند: 2 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شاری سلێمانی - بارەگاى هێزەکانی 70، هەروەها 1 هێرشی درۆنی کاتژمێر 2ی سەرلەبەیانی کراوەتە سەر سەنتەری شارۆچکەی کۆیە.

ئاماژە بەوەش دەكات كە هەر ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوای کاتژمێر 1:30ی دوای نیوەڕۆ تا ئێستا، 6 هێرشی درۆنی دیكە کراوەتە سەر شارۆچکەی کۆیە - کەمپی پەنابەران، بەڵام هیچ زيانێکی گيانى نەبووە و زۆربەی هێرشەکان لە ئاسماندا تێکشکێنراون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.