ئه‌مرۆ هه‌ینی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ل ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدا و جه‌ختیان له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی دۆخی ناوچه‌كه كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی له تۆڕی "ئێكس" نوسیوویه‌تی: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردووی مەخموورمان کرد.
راشیگه‌یاند: سەرەخۆشی لە خێزانی ئەو سەربازە قارەمانە و گەلی فەرەنسا دەکەم کە لەپێناو ئاشتيدا لە کوردستان گیانی بەخشی.
نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: بەرپرسیاريه‌تیی حکوومەتی عێراقە سنوورێک بۆ گرووپە لەیاسادەرچووەکان دابنێت.
هەروەها جەختی لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکانی ناوچەکە کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.