دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا جەختی كردەوە كە هەرگیز رێگە نادات ئێران دەستی بگاتە چەكی ئەتۆمی بۆ ئەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان لەناو ببات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ پێنجشەممە گوتی: ئێران گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنانی نەوتە، بێگومان بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت زۆرترین قازانج دەكات و داهات بەدەست دەهێنێت.
ترەمپ گوتیشی: هەرگیز رێگە نادەین ئێران دەستی بگاتە چەكی ئەتۆمی.
سەرۆكی ئەمریكا هەروەها جەختیشی كردەوە رێگە نادەن ئێران رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان لەناو ببات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.