Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 11:27

قەرارگەی خاتەمولئەنبیا هۆشداری دەدات.. نرخی بەرمیلی نەوت دەگاتە 200 دۆلار

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا هۆشداری دا كە نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دەگاتە 200 دۆلار بەهۆی وەستانی جوولە بازرگانییەكان لە گەرووی ئاوی هورمز.

ئیبراهیم زولفەقاری گوتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئێران بەهیچ شێوەیەك رێگە نادات نەوت بگاتە ئەمریكا و ئیسرائیل و وڵاتە هاوپەیمانەكانیان.

راشیگەیاند: هەر كەشتییەكی نەوت بێتە ناو گەرووی ئاوی هورمزەوە دەیكەینە ئامانج و دەیسوتێنین.

هەروەها رایگەیاند: بەهۆی گرتنی گەرووی هورمز و وەستانی گەشتە بازرگانییەكان، رەنگە نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بگاتە 200 دۆلاری ئەمریكی.

پێشتریش رۆژنامەی (گاردیان)ی ئینگلیزی پێشبینی كردبوو "لە چەند رۆژی كەمی داهاتوودا نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهان 100 دۆلار تێپەڕێنێ ئەگەر گەرووی هورمز هەروا بە داخراوی بمێنێتەوە".

راشیگەیاندبوو "نەك هەر ئەوەندە، پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ئەم مانگە ئەو نرخە لە بازاڕەكانی جیهان بگاتەوە لووتكەی ئاستی ساڵانی 2008 و 2022".

نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لە ساڵی 2022 گەیشتبووە 120 دۆلار، لە ساڵی 2008یش گەیشتبووە سەرووی 145 دۆلار، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە هەردوو ساڵەكەدا لێكەوتەی ترسناكی بۆ ئابووری جیهان دروست كردبوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.