Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 05:11

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئيمارات په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی ئادار، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو ئەنجام دا.

تيايدا نێچیرڤان بارزانی بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە شەوی ڕابردوو لەلایەن گرووپە لەیاسادەرچووەکانى عێراقەوە کرایە سەر شاری هەولێر و تیایدا کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ ئامانج گيرا و زيانى به‌ركه‌وت.

نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە پێویستە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بەرپرسیاريەتيی خۆی لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان جێبەجێ بکات و هەنگاوی جددی بنێت بۆ ڕێگریکردن لەو گرووپانە و دەستگیرکردن و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تێکدەرانە كه‌ مەترسییەکی ڕاستەقینەن بۆ سەر سەروەری و سەقامگیریی عێراق بەگشتی.

لای خۆیەوە، شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سوپاسی پەیوەندی و هەڵوێستی نێچیرڤان بارزانی کرد و جەختی لە بەردەوامیی پشتگیریی دەوڵەتی ئیمارات بۆ ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.