Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 05:11

وەزیری دەرەوەی ئێران :هێرشە مووشەکییەکان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی پێویست بێت

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی هێرشە مووشەکییەکان ڕاگەیاند و ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا بەدوور دەزانێت.

ڕۆژی سێشەممە 10ـی ئادار، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "ئێمە ئامادەین درێژە بە هێرشە مووشەکییەکان بدەین تا ئەو کاتەی پێویست بێت و هەر کاتێک پێویست بکات".

وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەنجامدانی هەر جۆرە گفتوگۆیەکیش بەدوور دەزانێت و گوتی: "دانوستان لەگەڵ ئەمریکا پێشنیارکراو نییە". ئەمەش دوای لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت کە ڕایگەیاندبوو جەنگ لەگەڵ ئێران بەم زووانە کۆتایی دێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، پرسی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا چیتر لای تاران لە ئارادا نەماوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.