Erbil 31°C پێنجشەممە 13 ئاب 07:05

ده‌زگای كاروباری مین: له‌ پاشماوه‌ی ته‌نه‌ درۆنییه‌كان نزیك مه‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری منی له‌ ئاگادارییه‌كدا داوا له‌ هاووڵاتییانی كوردستان ده‌كات كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ته‌نه‌ شێكشكاوه‌كانی مووشه‌ك و درۆنه‌كان نزیك نه‌بنه‌وه‌، چونكه‌ مه‌ترسی ده‌خاته‌ سه‌ر ژیانیان.

كاروباری گشتیی مین له‌ ئاگادارییه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئاگاداری هاونیشتیمانیانمان دەکەینەوە کە بە هۆی

تەشەنەسەندنی جەنگی ئێران و  ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل و دروستبونی گرژی سەربازیی لە نێواندا و بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی هەرێمی کوردستان و بەزاندنی ئاسمان و ئاراستەکردنی مووشه‌ك و درۆن بەبەردەوامی تەنی موشەک یان درۆن دەکەونە خوارەوە و رەنگە بەتەواوی نەتەقنەوە و تەقەمەنی بەرزیان تێدابێت مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر دروست بكات.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: بۆیە داواتان لێدەکەین بەهیچ شێوەیەک لە تەنی نامۆ نزیک نەبنەوە و بەهیچ شێوەیەک دەستکاری نەکەن.

جه‌ختیش له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌: لەکاتی بینینی هەرتەنێکی نامۆ و تەقەمەنی لە هەرکاتێکدا هاووڵاتییان بە ئەرکی نیشتیمانی بزانن و شوێنەکە دەست نیشان بکەن و لایەنی پەیوەندیدار یان دەزگای مین ئاگادار بکەنەوە.

بۆ پەیوەندیکردن بە دەزگای مین پەیوەندی بە هێلی گەرم ژمارە  182 بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.