Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 07:52

عێراق داوا له‌ نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كانی ده‌كات هاووڵاتییانی عێراقی بپارێزن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق ڕێنمایی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكانیان كرد بۆ پەیوەندیكردن بەو هاووڵاتییه‌ عێراقیانەی نیشتەجێی ناوچەی شه‌ڕو كێشەو ململانێكانن.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگه‌یاندووه‌: وەزارەت بەنیگەرانییەكی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتە ئەمنییەكان دەكات لە هەندێك له‌و ناوچانه‌ی كه‌ گرژی و شه‌ڕو ئاڵۆزی لێ دروست بووه‌، داوا لە هاووڵاتییان دەكات ئەوپەڕی هۆشیاری خۆیان بپارێزن و پابەندبن بە ڕێنماییە سەلامییەكان كە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە.

 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوا له‌ هاووڵاتییانی عێراقی ده‌كات لە شوێنی پارێزراو بمێننەوە و خۆیان لە شوێنە مەترسیدارەكان بەدوور بگرن.

بەگوێرەی بەیاننامەكە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕێنمایی تەواوی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكانی كردووە، كە پەیوەندی ڕاستەوخۆ و بەرپرسیارانە لەگەڵ هاووڵاتییانی عێراقی بكەن و پاڵپشتیی پێویستیان بۆ دابین بكەن.

 هەروەها دڵنیابن لە چاودێریكردنی بەردەوامی دۆخەكەیان بۆ گەرەنتیكردنی سەلامەتی و ئاسایشیان.

 ئاماژەی بەوەشكردووە، سەلامەتی عێراقییەكان لە دەرەوەی وڵات وەك ئەولەویەتێكی سەرەكی دەمێنێتەوە لە هەموو كارو پەیوەندییەكانی وەزارەتدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.