Erbil 31°C یەکشەممە 14 حوزەیران 02:16

زانیاری لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلەی لە سلێمانی كراوەتە ئامانج

کوردستان TV
100%

ئەمشەو لەسەر رێگەی دوكان – سلێمانی لە بازگەی كەڵوانان، ئۆتۆمبێلێك كراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە كەسێك كوژراوە و كەسێكی دیكە بریندار بووە.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە سلێمانی پێی راگەیاندین: ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە بازگەی كەڵوانان لەسەر رێگەی دوكان – سلێمانی بە درۆن كراوەتە ئامانج.

ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزەر بووە و لە كاتی بە ئامانجگرتنی دوو كەسی تێدابووە، یەكێكیان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیكە بریندار بووە.

هەر لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا چەك و تەقەمەنی بینراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.