Erbil 31°C یەکشەممە 14 حوزەیران 02:17

هاتوچۆكردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ وڵاتی ئێران رادەگیرێت

کوردستان TV
100%

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا هاتوچۆكردنی هاووڵاتییان و گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بۆ وڵاتی ئێران رابگیرێت.

راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەكی ئاراستەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەروەها هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقى كردووە ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن".

لە ئاگادارییەكەدا هاتووە "بە مەبەستی دانانی رێکار و میکانیزمی گونجاو و رێکخستنی کاروبارەکان و جێبەجێکردنی رێنمایی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، لە رێکەوتی 1/3/2026 بە دواوە هاتوچۆ بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ گەشتکردن بۆ وڵاتی ئیران  ڕادەگیرێت".

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەشداوە "لە کاتی رێکخستن و دووبارە هاتوچۆکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە، ئاگاداری گەشتیاران دەکەینەوە"

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.