Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 00:13

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ریکا کرد

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی و هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ریکا هاوڕا بوون کە بەرژەوەندی و بەهای هاوبەش ئه‌مه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـی شوبات، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانی ئه‌مه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوا پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی لە وڵات و دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی ئه‌مه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها هاوڕا بوون کە بەرژەوەندی و بەهای هاوبەش ئه‌مه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە. هەر لەمبارەیەوە باسیان لە بوارەکانی هاریکاریی نێوان هەردوولا کرد.

پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، گرنگیی یەکدەنگیی لایەنە کوردستانییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و دۆخی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.