Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 22:28

وەزیری ئەوقاف: کێشەی وەرگرتنی قوتابییانی خوێندنی ئیسلامی لە زانكۆكان چارەسەر کرا

کوردستان TV
100%

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە کێشەی قوتابییانی خوێندنی ئیسلامی بۆ وەرگرتن لە زانكۆكان چارەسەر کرا، راشیگەیاند كە هەر ئەمڕۆ بڕیار لەسەر وەرگرتنی 165 قوتابی لە زانكۆكانی كوردستان درا.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی رایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران، ڕۆژی 25/1/2026 کۆبوونەوەی ھاوبەش لەنێوان وەزیری ئەوقاف و وەزیری خوێندنی باڵا و وەزیری پەروەدە و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆك وەزیران بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وەرگرتنی قوتابییانی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆکان بەڕێوەچوو.

راشیگەیاند: دوای ھەڵسەنگاندنی گشتی و خستنەڕووی ڕێگەی گونجاو، بڕیاردرا بە وەرگرتنی قوتابیانی قوتابخانەکانی خوێندنی ئیسلامی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.

پشتیوان سادق هەروەها رایگەیاند: لەژێر ڕۆشنایی ئەم کۆبوونەوەیە، ئەمرۆ دووشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە بڕیاری ژمارە (3211) لە 16/2/2026، وەرگرتنی قوتابیان ڕاگەیەندرا و تیایدا (165) قوتابی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆکانی کوردستان وەرگیران.

لە كۆتاییدا وەزیری ئەوقاف سوپاسی سەرۆک وەزیران و هەموو لایەنەكانی كرد کە لە ئەنجامی کۆبوونەوە ھاوبەشەكەدا گەیشتنە چارەسەری کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.