ئەمڕۆ یەکشەممە ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئوسامە ئیبراهیم نەففاع، باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاریا، بە تایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و وزە و کولتوور و خوێندنی باڵادا.
باڵیۆزی هەنگاریا، سڵاو و ڕێزی سەرۆک وەزیرانی هەنگاریای بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی هەنگاریای کرد وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاریا دووپات کردەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.