ئه‌مڕۆ یەکشەممە 15-2-2026، حكوومه‌تی چین پشتڕاستی کردەوە کە هاووڵاتییانی کەنەدا و بەریتانیا دەتوانن لە ڕۆژی سێشەممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه بەبێ ڤیزە سەردانی وڵاتەکەیان بکەن، ئەمەش دوای ئەوەی سەرکردەکانی هەردوو وڵات دوای گەشتە فەرمییەکانیان بۆ پەکین ئەو ڕێککەوتنه‌یان واژۆ كرد بوو.
وەزارەتی دەرەوەی چین له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: “هەڵگرانی پاسه‌پۆرتی ئاسایی وڵاتانی كه‌نه‌دا و به‌ریتانیا دەتوانن بەبێ ڤیزە بۆ مه‌به‌ستی کاروباری بازرگانی، گەشتیاری، سەردانی هاوڕێیان، ئاڵوگۆڕکردن، یان ترانزێت بۆ ماوەیەک کە لە 30 ڕۆژ زیاتر نەبێت بچنە ناو چینەوە”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌سه‌ر هاووڵاتییانی كه‌نه‌دا و به‌ریتانیا تا 31ی کانوونی دووەمی ئه‌م ساڵ کاری پێدەکرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.