Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 23:58

نێچیرڤان بارزانی و کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران کۆبوونه‌وه

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران کۆبووەوە و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە 14ـی شوبات، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران (UNHCR) کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی مرۆییی پەنابەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا، نێچیرڤان بارزانی تیشکی خستە سەر دۆخی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.

لای خۆیەوە،  د. بەرهەم ساڵح ستایشی ڕۆڵی مرۆیی و مێژووییی هەرێمی کوردستانی کرد لە داڵدەدانی بێ جیاوازیی ئاوارە و په‌نابه‌ران، هەروەها جەختی لە پابەندیی UNHCR بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی گوزەرانی په‌نابه‌ران و دابینکردنی پێداویستییەکانیان کردەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.