Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 21:16

یەدەگی زێڕی عێراق زیادی كردووە

کوردستان TV
100%

نوێترین داتا فەرمییەكان بۆ یەدەگی زێڕی جیهان لە مانگی شوباتی 2026 دەری دەخەن كە عێراق رێژەی هەڵگرتنی یەدەگی زێڕی لەم مانگەدا بەڕێژەیەكی بەرچاو زیاد كردووە و لەسەر ئاستی جیهانیش خانەیەك لە ریزبەندی وڵاتانی جیهان هاتووەتە پێشەوە.

بەگوێرەی داتاكان ئێستا عێراق خاوەنی 174.6 تۆن یەدەگی زێڕە، مانگی رابردوو رێژەكە بریتی بووە لە 170.9 تۆن، بەمەش عێراق بۆ ئەم مانگە هاتووەتە خانەی 28ی جیهان لە ریزبەندی وڵاتانی خاوەن زۆرترین یەدەگی زێڕ، مانگی رابردوو لە خانەی 29 بوو.

ئەو وڵاتەی لەسەر ئاستی جیهان خاوەن زۆرترین یەدەگی زێڕە وڵاتی ئەمریكایە كە خاوەنی 8133 تۆن زێڕە، دوای ئەویش هەریەك لە وڵاتانی ئەڵمانیا 3350 تۆن، ئیتاڵیا 2451 تۆن، فرەنسا 2437 و رووسیا 2326 تۆن دێن.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، سعوودییە زۆرترین یەدەگی زێڕی هەیە كە 323 تۆنە، دوای ئەویش لوبنان بە 286 تۆن و عێراق بە 174.6 تۆن لە ریزبەندی دووەم و سێیەم دێن.

زێڕ یەكێكە لە كانزا هەرە گرنگەكانی جیهان و زیادکردنی یەدەگی زێڕیش لە هەر وڵاتێك بە مانای سەقامگیریی دارایی و نەختینەیی و بەهێزی ئەو وڵاتە دێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.