Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:42

نرخی نەوت بەهۆی شكستی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمشەو چواشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە ڕێژەی 3% بەرزبووەوە دوای ئەوەی بڵاوكرایەوە كە دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران شكستی هێناوە كە بڕیاربوو دووسبەی هەینی ئەنجام بدرێت.

ئەمشەو نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت نزیك بووەوە لە 70 دۆلار، چاودێران پێیانوایە نرخەكە هێشتا بەرزتریش ببێتەوە.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت بەهۆی شكستهێنانی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێرانە كە بڕیاربوو رۆژی هەینی داهاتوو لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەست پێ بكات.

ئەمریكا بە بیانۆی گۆڕینی شوێن و شێوازی گفتوگۆكان لەلایەن ئێرانەوە، رەتی كردۆتەوە لەگەڵ ئەو وڵاتە دەست بە دانوستانەكان بكاتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەكان، رەنگە رەتكردنەوەی دانوستانەكان ببێتە هۆكارێك لەبەردەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ بەكارهێنانی بژاردەی دیكە دژی ئێران كە رەنگە بژاردەكە سەربازی بێت، ئەمەش بووەتە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.