ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، كۆمپانیای جێبه‌جێكاری سناپچات به پابه‌ند بوون به یاساكانی ئوستراڵیا ڕایگەیاند کە 415 هەزار ئەکاونتی لە ئوسترالیا بلۆک کردووە کە منداڵانی خوار تەمەنی 16 ساڵی به‌كاریان هێناوه، ئەمەش وەک پابەندبوون بە قەدەغەکردنی سۆشیال میدیا بۆ منداڵان له وڵاته‌كه.
به‌رپرسانی پلاتفۆرمی سناپچات دا‌واشیان لە دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا کردووە کە داوا لە فرۆشگاکانی ئەپەکان بکەن کە تەمەنی بەکارهێنەران پشتڕاست بکەنەوە وەک گرتنه‌به‌ری رێوشوێنێکی خۆپارێزی له جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه‌دا.
بەپێی ئەو یاسایەی کە لە 10ی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو له ئوستراڵیا کەوتە بواری جێبەجێکردن، پلاتفۆرمەکانی وەک مێتا، تیک تۆک و یوتیوب دەبێت ڕێگری لە هەژماری منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی به‌تایبه‌تی ته‌مه‌نی 16 ساڵی بکەن.
له یاساكه‌ی ئوستراڵیادا هاتووه: له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر کۆمپانیاکان پابەندبوونی خۆیان پیشان نه‌ده‌ن و رێوشوێنه‌كان به‌زووی نه‌گرنه‌به‌ر ئەوا 34 ملیۆن دۆلاری ئەمه‌ریکی غەرامە دەکرێن.
دەسەڵاتی سەلامەتی ئەلیکترۆنی ئوسترالیا مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا پێشتر 4.7 ملیۆن ئەکاونتیان له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا تازه‌كه بلۆک کردووە و ئەنجامی باشی بۆ سه‌لامه‌تی منداڵان بەدەستهێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.