ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 22-1-2026، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاككردنه‌وه و پاراستنه‌ی رێگاوبانی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، بەهۆی پێشبینی کردنی شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین له دره‌نگانی ئه‌م شه‌ودا وه دروست بوونی بەستەلەک و شەختە داواکارین لە شوفێران و گەشتیاران تا دەتوانن هاتووچۆکانایان سنوردار بکه‌ن.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه : داوا له شوفێران ده‌كه‌ن ئەگەر زۆر زۆر پێویست نەبێت بە رێگاکاندا نەڕۆن وە ئەگەر دەرچوون پێویستە زنجیر یان پێ بێت و ئۆتۆمبێلەکان دەبل ئەکسل بێت.
چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر راشیگه‌یاندووه: داوا له شوفێران ده‌كه‌ن یارمەتی تیمەکانیان بدەن بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکی خۆیان کە رامالینی بەفر و لێدانی خوێ یە لە رێگاکان.
هەر لێرەوە داوا لە پۆلیسی هاتوچۆ دەکەین بەتایبەت لە بازگەکان هاتوچۆی بارهەلگرەکان سنوردار بکرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.