ئهمرۆ دووشەممە، كۆشكی کرێملین ڕایگەیاند کە ڤلادیمێر پووتین سەرۆک کۆماری رووسیا بانگهێشتنامەی فهرمی بۆ بەشداریکردن لە "ئەنجوومەنی ئاشتی" پێگهیشتووه کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە ڕاگەیەندراوه بۆ سەرپەرشتیکردنی حوکمڕانی و ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە لە دوای جەنگەوە.
دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند،" پووتین به فهرمی بانگهێشتنامەی بۆ پەیوەندیکردن بە ئەنجوومەنی ئاشتی پێگهیشتووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووسیا هەوڵدەدات هەموو وردەکارییەكانی ئەو ئۆفەرە بۆ پووتین لەگەڵ واشنتۆن ڕوون بکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.