Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 02:48

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی سووریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەرۆکی سووریا وردەکاریی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ هەسەدە خستەڕوو و بەڵێنی پاراستنی مافەکانی کوردی دا، سەرۆک بارزانییش دەرچوونی فەرمانی سەرۆکایەتی بۆ مافەکانی کورد بە هەنگاوێکی دروست وەسف کرد.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریاوە پێ گەیشت.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی سووریا کرا. سەرۆکی سووریا وێڕای باسکردنی ناوەڕۆکی ڕێککەوتننامەی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، جەختی لەوە کردەوە کە ڕەچاوی مافەکانی کورد و پاراستنیان لە سووریا دەکرێت و کێشە و گرفتەکان بەپێی ڕێککەوتنەکان چارەسەر دەکرێن.

لای خۆیەوە، سەرۆک بارزانی جەختی لە پێویستیی گەرەنتیکردنی مافەکانی گەلی کورد کردەوە. هەروەها دەرچوونی فەرمانی سەرۆکایەتیی (مەرسوومی) سووریا لەبارەی مافەکانی کورد بە هەنگاوێکی دروست لەقەڵەم دا، کە دەکرێت بۆ مافەکانی کورد لە سووریا بنەمایەکی پتەو و ئەرێنیی لەسەر بنیات بنرێت.
 

کوردستان سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.