ئه‌مرۆ شه‌ممه، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی فه‌رهاد ئه‌ترووشی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌بۆنه‌ی 27 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی كه‌ناڵ كرد كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..
له په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقدا هاتووه: فەرهاد ئەمین ئەترووشی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە شانازییەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی و ستافی دەستگای کوردستان تیڤی دەکات، بەبۆنەی بیست و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکەوە.
بەڕێزیان ستایشی ڕۆڵی پیشەیی و دیاری کەناڵەکە و کاروانە میدیایی و هونەرییەکەی کرد لە ماوەی ساڵانی درێژی کارکردنیدا لە ڕووماڵکردنی ڕووداوە سیاسییەکان و نیشاندانی لاپەڕە گەشەکانی مێژوو و خەباتی گەلی کوردستان، هەروەها داکۆکیکردن لە مافی هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق و خواستەکانیان بەرەو سەقامگیری و گەشەسەندن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
17-1-2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.