Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 22:09

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی ساڵیادی دامه‌زراندنی كورستان تیڤی پیرۆز ده‌كات

کوردستان TV
100%

به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 27 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی پڕ له‌ خزمه‌تی كوردستان تیڤی ، به‌شی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی كه‌نال كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..

 

بەڕێزان/ سەرپەرشتیاری گشتی و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و سەرجەم کارمەندان و هونەرکاران لە کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی

ئەمڕۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤییە، ئەو کەناڵەی بە بڕیاری (سەرۆک بارزانی) دامەزرا، ئەو بڕیارەی کە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێ لە بواری ڕاگەیاندندا لەبەرئەوەی ئەو کەناڵە توانیویەتی ڕۆڵی پێشەنگ و کاریگەری خۆی ببینێ و لە ئاست ئەو پەیام و بەرپرسیاریەتییە دابێت بۆ خستنەڕووی پرسە نەتەوەیی و نیشتمانی و کولتوورییەکان.

کەناڵی ئاسمانیی کوردستان وەک کەناڵێکی خاوەن ئەزموون، هەمیشە سەکۆ و دەنگێکی ڕاستەقینە بووە بۆ گوزارشتکردن لە خواست و ویستی خەڵک و پێکهاتە جیاجیاکانی کۆمەڵگەکەمان، پیشەییانە و بەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵ هەواڵ و ڕووداوەکان کردووە.

وێڕای پیرۆزباییمان لە ئێوە و بینەرانی هێژای ئەو تەلەفزیۆنە، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو بە پلان و کارنامەی باشتر خزمەت بکەن.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

17-1-2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.