Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 01:48

 له‌ رێی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى و ماكرۆن دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممە 2026/1/17، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيى له‌ ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه‌ پێگه‌يشت.

 

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا: دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان تاوتوێ كرد و به‌تايبه‌تى تيشكيان خسته‌ سه‌ر پێشهاته‌كانى سووريا.

هه‌ردوولا نيگه‌رانيى قووڵيان به‌رامبه‌ر به ئاڵۆزى و پێکدادانەکان له‌ سووريا ده‌ربڕى و داوايان كرد هه‌موو لايه‌ك دۆخه‌كه‌ هێور بکەنەوە.

هه‌روه‌ها پشتگيرييان بۆ ده‌ستبه‌جێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكان بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى 10ى ئادارى نێوان هه‌سه‌ده‌ و حكوومه‌تى سووريا ده‌ربڕى و جه‌ختيان له‌ پاراستنى خه‌ڵكى سڤيل كرده‌وه‌.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ ئیمانوێل ماكرۆن ستايشى ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى کرد بۆ نێوانگیریی و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخى سووريا و ڕێگه‌ گرتن له‌ ئاڵۆزيى زياتر.

لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى جەختی کردەوە کە پێویستە مافه‌كانى گەلی كورد له‌ ده‌ستوورى داهاتووى سووريادا جێگير بكرێن.

 هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى  ماكرۆن و فەرەنسا له‌پێناو نه‌هێشتنى گرژى و ئاڵۆزييه‌كان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکەدا دەربڕی .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.