رێکخراوی سایە بۆ هاوکاریی کوردستانییانی گەڕاوە لە هەندەران، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم دەزگایە دەنگ و ڕەنگی ڕەسەنی کوردایەتییە.
رێکخراوی سایە لە پەیامەکەیدا کە ئاراستەی دەزگای سەتەلایتی کوردستانی کردووە، پیرۆزبایی 27ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکە دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە کوردستان تیڤی هەمیشە لە گەیاندنی پەیامی کوردستانی پێشەنگ بووە.
دەقی پەیامەکە:
بۆ/ دەزگای سەتەلایتی کوردستان / بەڕێز
بەبۆنەی (27)مین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی سەتەلایتی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرجەم ستاف و کادرانی دەزگاکەتان دەکەین. دەزگای سەتەلایتی کوردستان دەنگ و ڕەنگی ڕەسەن و ڕۆحی کوردایەتی و نیشتمانپەروەرییە و لە گەیاندنی پەیامی کوردستانی هەمیشە پێشەنگ بووە، هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بەتایبەتی بۆ کوردستانیانی دەرەوەی نیشتمان دەزگاکەتان جێی خۆی لەناو دڵی هەموو کوردێک کردەوە.
دەستخۆشی و پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.
لەگەڵ ڕێزدا...
رێکخراوی سایە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.