ئه‌مڕۆ هه‌ینی مامۆستایه‌كی ئاینی له مزگه‌وتی به‌خته‌وه‌ری له شاری سلێمانی به‌هۆی ده‌ربڕینی ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاو به‌رامبه‌ر به كوردانی رۆژئاوا تووشی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كه ده‌بێت و رێگه‌ی پێ ناده‌ن وتاره‌كه ته‌واو بكات، ئه‌وقافی سلێمانیش ده‌ڵێت، لیژنه‌یه‌كی لێكۆلینه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكده‌هێنین.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌وقافی سلێمانی هاتووه: ئەمڕۆ ھەینی لەکاتی گوتاری ھەینی لە مزگەوتی بەختەوەری شاری سلێمانی، بەھۆی ھەندێ بابەتی لابەلای دەرەوەی وتار، گفتوگۆیەک لەنێوان مامۆستای وتارخوێن و نوێژخوێنانی مزگەوتەکە دروست بووە و بووەتە ھۆی نیگەرانی بەشێکی نوێژخوێنان، ئێمە لەبەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف ئەم سێ خاڵە بۆ ڕای گشتی دەخەینەڕوو...
یەکەم // بەپێی ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی ڕێکخستنی گوتاری ئاینی، ھیچ مامۆستایەکی بەڕێزی وتارخوێن نابێت (ڕاستەوخۆ یان نا راستەوخۆ )ھێرش بکاتە سەر ھیچ کەس و لایەنێک لە کاتی وتار و لەنێو حەرەمی مزگەوتدا.
دووەم // تێکدانی کەشی وتار‌و بەشێکی نوێژ خوێنان لەناو وتار بەم شێوازەی لەبڵاوکراوەکاندا تۆمارکراوە، ئارامی مزگەوتەکان تێکدەدات کە ھیچ کەسێک ئاواتی بۆ ناخوازێت.
سێیەم // بریارماندا بە پێک‌ھێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند تاوەکو بگەینە دروستی بابەتەکەو لەکۆتایدا بەپێی یاسا‌و ڕێنماییەکان مامەڵە دەکەین .
خوای گەورە ھەموو لایەک بپارێزێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی پارێزگای سلێمانی
16-1-2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.