Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 01:24

کەڵەک.. لە ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ سێ کەسی بریندار بوون

کوردستان TV
100%

لە سنووری شارەدێی کەڵەک، ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ کەس بە سەختی بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی،  کەمێک پێش ئێستا، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (تۆیۆتا پیکئەپ) و (ئۆپڵ) تووشی پێکدادان بوون، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی گوندی "وەردەک" بۆ گوندی "زەنگەڵ" لە سنووری شارەدێی کەڵەک ڕوویداوە.

لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەکەدا، 3 کەس بە سەختی زامدار بوون، کە یەکێک لە بریندارەکان ژنێکی بەتەمەنە.

دوای ڕووداوەکە، دەستبەجێ لەلایەن هاووڵاتییانەوە بریندارەکان گوازرانەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شارۆچکەی خەبات کران بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.