ئەمڕۆ هەینی مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند، بەم نزیکانە چین ڕێگە بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەدات بچنە ناو خاکی چین بەبێ ڤیزا،ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات دوای چه‌ندین ساڵ گرژی و ئاڵۆزی.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: مارك كارنی رایگه‌یاندووه، له‌م رۆژانه به سه‌ردانێكی پرۆتۆكۆڵی بڕیاره سه‌ردانی په‌كین بكات بە ئامانجی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات له بواره‌كانی سیاسی و بازرگانیدا.
کارنی لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا راشیگه‌یاند: زۆر خۆشحاڵم کە ڕایدەگەیەنم کە شی جینپینگ سەرۆکی چین بەڵێنی داوە بۆ دابینکردنی چوونە ژوورەوەی بێ ڤیزە بۆ ئەو کەنەدییانەی كه ئاره‌زووی سەردانكردنی وڵاتی چین دەکەن.
كارنی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌تی چین وا ده‌كات چه‌قبه‌ستوویی له په‌یوه‌ندییه‌كان نه‌مێنێت و هه‌ماهه‌نگیی سیاسی و ئابووری دروست بێته‌وه له نێوانماندا."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.