Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 20:25

ماریا ماچادۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێشكەشی دۆناڵد ترەمپ كرد

کوردستان TV
100%

ماریا كۆرینا ماچادۆ سەركردەی ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێشكەش بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كرد، ئەمە دوای كۆبوونەوەیەكی نێوانیان لە كۆشكی سپی لە ئەمریكا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تروس سۆشیال" رایگەیاند: ماریا وەك رێزلێنانێك بەرامبەر كارەكانم خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێشكەش كردم، ئەمە چ ئاماژەیەكی نایاب و سەرنجڕاكێشە كە رەنگدانەوەی رێزگرتنی یەكترە. سوپاس بۆ تۆ ماریا.

بەرپرسێكی كۆشكی سپی ئەمریكا ئاشكرای كرد كە دۆناڵد ترەمپ ملوانكەی نۆبڵی ئاشتی لە ماریا وەرگرتووە و وەك یادگارییەك لەلای خۆی دەیهێڵێتەوە.

لای خۆیەوە ماریا ماچادۆ كۆبوونەوەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بە "نایاب" وەسف كرد، ئاماژەی بەوەش دا كە پێدانی ملوانكەی نۆڵی ئاشتی بە دۆناڵد ترەمپ وەك رێزێك بووە بەرامبەر بە پابەندبوونی ئازادی گەلی ڤەنزوێلا.

ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر پەیمانگەی نۆبڵ لە نەرویج رەتی كردبووەوە كەس بتوانێت دەستبەرداری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بێت بۆ كەسێكی دیكە، جەختی كردبووەوە كە ئەمە بڕیاری كۆتاییە و بەهیچ شێوەیەك دەستكاری ناكرێت.

ئەمریكا لە شەوی سەری ساڵی نوێ لە ئۆپڕاسیۆنێكی سەربازی تۆكمەدا لەناو خاكی ڤەنزوێلا، توانی نیكۆلاس مادورۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا و هاوسەرەكەی دەستگیر بكات و بیانگوازێتەوە بۆ وڵاتەكەی.

چەند رۆژێك دواتر یەكەم پڕۆسەی دادگاییكردنی مادورۆ و هاوسەرەكەی لە دادگای فیدڕالی لە نیۆیۆڕك بەڕێوەچوو. دادگا تاوانی بازرگانیكردنی ماددەی هۆشبەر و چەك و تیرۆر و چەند تاوانێكی دیكەی خستە پاڵیان، بەڵام مادورۆ و هاوسەرەكەی سەرجەم تاوانەكانیان ڕەتكردەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.