Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 10:40

هاتوچۆی هەولێر دەڵێت "ئەمساڵ بە بەرنامەیەکی نوێ كار دەكەین و سزای توندی سەرپێچیكاران دەدەین"

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری و هۆشدارییەك بەیەكەوە ئاراستەی شوفێران دەكات و دەڵێت كە تیمەكانیان بۆ ساڵی 2026 بە پلانێكی نوێ كار دەكەن و سزایەكی توندی سەرپێچیكاران لەسەر شەقەماكان دەدەن.

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت: لەپێناوی پاراستنی زیاتری گیانی هاووڵاتییان و پاراستنی مافی هەموو بەکارهێنەرانی شەقام و پاراستنی سەروەری یاسا بەسەر هەمووان، ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە کە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە ترافیکلایتەکان، لە بازگە و مەفرەزەکان، هەروەها لەناو ئۆتۆمبێلەکانی هاتوچۆ (بە هەردوو جۆری تابلۆی میری و تابلۆی شارستانی)یەوە بە بەرنامەیەکی نوێ بۆ ساڵی 2026 دەست دەکەن بە بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسا و ڕێساکان.

هەروەها رایدەگەیەنێت: سزای توندی ئەو شوفێرانە دەدەین كە سەرپێچی لەسەر شەقام ئەنجام دەدەن بەمجۆرانەی خوارەوە:-

-  ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ، یان تابلۆی ساختە، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و دەستی بەسەردا دەگیرێت.

-  بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شوفێری رووبەرووی سزای دارایی دەکرێتەوە.

-  بەکارنەهێنانی پشتێنی سەلامەتی، لەناو شار و لە دەرەوەی شار، ڕووبەڕووی سزای دارایی دەکرێتەوە.

-  جامڕەشکردنی بێ مۆڵەت، بەکارهێنانی نەشرە و فلاشەر و دەستکاریکردنی گزۆز، دەستی بەسەردا دەگیرێ و سزای دارایی دەدرێت.

-  شوفێریکردن بێ مۆڵەت رووبەرووی دادگا و یاسا دەکرێتەوە.

-  ماتۆڕسواری دیلیڤەری و هەر جۆرە ماتۆرێکی دیکە پێویستە هەردوو تابلۆی پێشەوە و دواوەی پێوە بێت و بە فەرمی تۆمار کرا بێت، بە پێچەوانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

-  ماتۆڕسوار دەبێ مۆڵەتی لێخوڕینی هەبێت و کڵاو و پێداویستی سەلامەتی لەسەر بێت، بە پێچەوانەوە سزای داریی دەکرێت.

هاتوچۆی هەولێر هەروەها هۆشداری دەداتە شوفێران و رایدەگەیەنێت "پێویستە ئاگادار بن کە هەموو کات لەژێر چاودێری تیمەکانی هاتوچۆن".

جەختیش دەكاتەوە كە تیمەکانیان ئۆتۆمبێلی مەدەنی (تابلۆ شارستانی) لە پاڵ ئۆتۆمبێلی میری بەکار دەهێنن بۆ چاودێریکردنی شەقامەکان و پەیڕەوکردنی یاسا، چونکە شەقامەکان فەزای گشتین و موڵکی هەموو خەڵکن، نابێ کەس بە سەرپێچیکردن پێشێلی یاسا و مافی هاووڵاتییانی دیکە بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.