Erbil 31°C یەکشەممە 11 تشرینی یەکەم 01:56

هەولێر یاریی كلاسیكۆی بردەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگی خولی ئەستێرەكانی عێراق قایمتر كرد

کوردستان TV
100%

یانەی هەولێر یاریی كلاسیكۆی كوردستانی بۆ بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ هێنا، بەم سەركەوتنە یانەی هەولێر پێگەی خۆی لە پێشەنگی یانەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق قایمتر كرد.

ئەمشەو سێشەممە لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی گەڕی 12ی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی هەولێر لەنێو یاریگەی فڕەنسۆ هەریری مێوانداریی یانەی دهۆكی كرد.

گێمی یەكەمی یارییەكە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لە گێمی دووەمدا و هەر لە سەرەتادا مستەفا قابیل ئەستێرەی یانەی هەولێر گۆڵی یەكەمی یارییەكەی بۆ یانەی هەولێر لە خولەكی 48 تۆمار كرد.

پێش تەواوبوونی یارییەكە و لە خولەكی 86، یووسف بن سۆدە هێرشبەری پێشووی یانەی هەولێر، بە لێدانی سەر گۆڵی یەكسانبوونەوەی بۆ یانەی دهۆك تۆمار كرد.

دڵخۆشی جەماوەری یانەی دهۆك زۆری نەبرد و لە خولەكی 86 گەیلان لوقمان یاریزانی یانەی هەولێر گۆڵی دووەمی یانەی هەولێری بە لێدانێكی سەری جوان تۆمار كرد.

یارییەكە بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ بۆ بەرژەوەندی یانەی هەولێر كۆتایی هات، بەم سەركەوتنە یانەی هەولێر ژمارەی خاڵەكانی كردە 30 خاڵ و پێگەی خۆی لە پێشەنگی یانەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق قایمتر كرد، یانەی دهۆكیش بە 17 خاڵ لە ریزبەندی 9ی یانەكان مایەوە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.