Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 21:16

تەمێكی چڕ سلێمانی و دەوروبەری گرتووەتەوە و ئاستی بینین بۆ چەند مەترێک کەم بووەتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و دروستبوونی تەمێکی چڕ، ئاستی بینین کەم بووەتەوە و داوا دەکات ئەگەر زۆر پێویست نەبێت، سەردانی دەرەوەی شار نەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، بەهۆی دروستبوونی تەمێکی زۆر لە شاری سلێمانی و دەوروبەری، پێویستە پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان بن و خێرایی ئۆتۆمبێلەکانیان کەم بکەنەوە.

هاتوچۆی سلێمانی جەختی کردووەتەوە کە شۆفێران دەبێت گرنگی بە لایتی ئۆتۆمبێلەکانیان بدەن، بەتایبەت بەکارهێنانی لایتی تەم و دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت). هەروەها هۆشداریداوە کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لایتەکانیان کار ناکەن، نابێت بهێندرێنە سەر شەقام، تاوەکوو دوور بن لە ڕووداوی هاتوچۆ.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە شۆفێران کراوە، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی ڕێگەکانی دەرەوەی شار نەکەن، چونکە لە چەندین شوێندا تەم هەیە و ئاستی بینین بۆ چەند مەترێک کەم بووەتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.