Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 18:14

لە بازگەی كۆیە رێگری لە چەند بەرپرسێكی پارتی كرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – هەولێر لەبارەی رووداوی رێگریكردن لە چەند بەرپرسێكی پارتی و پاسەوانەكانیان لە بازگەی كۆیە، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – هەولێر لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە بازگەی سنووری کۆیە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سەر بەو بازگەیەوە، ڕێگری لە چەند بەرپرسێکی پارتی و پاسەوانەکانیان کرا کە بەرەو سلێمانی بچن و پێیان گوترا کە بەبێ هەماهەنگیی پێشوەختە ناتوانن بچنە سنووری سلێمانی".

دەشڵێت "ئەمە جێگەی سەرسووڕمان بوو، چونکە هاتوچۆ بۆ هاووڵاتییان لە سەرانسەری هەرێم ئازادە و هەموو پاسەوانەکانیش مۆڵەتی چەک هەڵگرتنیان هەیە".

لە روونكردنەوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – هەولێر ئاماژە بەوەشدراوە "لە بەرامبەر ئەو کردارەدا ڕێکارەکان لە بازگەکان توند کرا و هاتوچۆکان سنووردار کران، بەڵام دوای ئەوەی ڕوونکردنەوە درا کە ئەوەی ڕوویداوە هەڵەیەک بووە و بە مەبەست نەبووە، دۆخی بازگەکان ئاسایی بوویەوە".

لە كۆتایی روونكردنەوەكەدا هەروەها هاتووە "داواکارین ئەم ڕووداوانە دووبارە نەبنەوە و لێپێچینەوەش لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە ئەو دۆخەیان دروست کرد".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.