Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 17:41

ماوەی چوار رۆژ پشوو لە پارێزگایەكی عێراق راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای نەینەوا بۆ ماوەی چوار رۆژ پشوو بۆ ئێزیدییەكان راگەیەنرا بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزییەوە.

عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا لە رێگەی بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە رۆژانی 16 بۆ 19ی ئەم مانگە لە سەرجەم قوتابخانە و دامودەزگاكانی حكوومەت لە سنووری پارێزگای نەینەوا بۆ خوشك و برایانی ئێزیدی پشوو دەبێت.

پشووەكە بەبۆنەی هاتنی جەژنی رۆژوو (جەژنی رۆژووی ئێزی)یەوە دەبێت.

جەژنی رۆژووی ئێزی کوردانی ئێزیدی ساڵانە دەکەوێتە هەفتەی کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم، ئێزیدییەكان دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ رۆژ بەڕۆژوو دەبن، رۆژی چوارەم دەکەنە جەژن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.