Erbil 31°C ھەینی 02 تشرینی یەکەم 00:30

بارەگای بارزانی داوا لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات بەهانای لێقەوماوانەوە بچێت

کوردستان TV
100%

بارەگای بارزانی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکەی کەرکووک و چەمچەماڵ دەکات و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازێت و داواش لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات كە بە زووترین كات بە هانای لێقەوماوان و زیانلێكەوتوانی ئەو ڕووداوە بچن.

ئەمڕۆ سێشەممە 9ـی کانوونی یەکەم، بارەگای بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکانی چەمچەماڵ و کەرکووک کرد و داوایان لە دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد بە زووترین کات بە هانای لێقەوماوانەوە بچن.


دەقی پەیامی بارەگای بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر و لافاوەوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لەیلان لە كەركووك سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان دەكەین و لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە كەسوكاریان ببەخشێت و هەروەها هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.

داواش لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەین كە بە زووترین كات بە هانای لێقەوماوان و زیانلێكەوتوانی ئەو ڕووداوە بچن و ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ یارمەتیدانیان ئەنجام بدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.