Erbil 31°C پێنجشەممە 01 تشرینی یەکەم 23:51

بەهۆی لافاو و زیانەکانەوە، سبەی لە سنووری پەروەردەی دوکان کرایە پشووی فەرمی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 9ـی کانوونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دوکان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە و دروستبوونی لافاو، بڕیاردرا سبەی چوارشەممە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن ڕابگیرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پەروەردەی دوکان ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارەکە دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و قایمقامی قەزای دوکان دەرکراوە، هۆکارەکەشی بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی مامۆستایان و قوتابیان دەگەڕێتەوە، هەروەها بەهۆی ئەوەی لافاوەکە زیانی بە بەشێک لە قوتابخانەکان و ڕێگەوبانەکان گەیاندووە.

بەگوێرەی بڕیارەکە، سبەی چوارشەممە لە سەرجەم باخچە، قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنووری پەروەردەی دوکان پشووی فەرمی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.