Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 01:33

دۆناڵد ترەمپ راگرتنی جەنگێكی دیكەی لە جیهاندا راگەیاند

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا ئەمشەو پێنجشەممە راگرتنی جەنگێكی دیكەی جیهانی لەنێوان كۆنگۆ و رواندا لە كیشوەری ئەفریقیا راگەیاند، بەمەش دەبێتە هەشتەمین جەنگ كە تا ئێستا راگیرابێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: توانیمان كۆتایی بە جەنگی دەیان ساڵەی نێوان كۆنگۆی دیموكراتی و رواندا بهێنین.

راشیگەیاند: ئەمڕۆ سەرۆكی هەردوو وڵات بۆ ماوەیەكی درێژ لەبارەی كۆتاییهان بە جەنگی نێوانیان قسەیان كردووە، بێگومان ئەمە رۆژێكی مێژووییە بۆ هەردوو وڵات و تەواوی كیشوەری ئەفریقیا.

دۆناڵد ترەمپ گوتیشی: رێككەوتنی ئاشتی لەنێوان كۆنگۆ و رواندا دەبێە كۆتاییهێنان بە یەكێك لە درێژترین شەڕ و ململانێكان لە جیهاندا كە بەهۆیەوە زیاتر لە 10 ملیۆن كەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆكی ئەمریكا خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی كە رۆلێكی گەورەی گێڕاوە لە كۆتاییهێنان بە توندوتیژی و خوێنڕشتن لە كیشوەری ئەفریقیا و بەتایبەتیش لە كۆنگۆ و رواندا.

دۆناڵد ترەمپ پێشتر رایگەیاندبوو كە لە ماوەی چەند مانگێكی كەمی بوونی بە سەرۆكی ئەمریكادا توانیویەتی 7 جەنگ لە جیهاندا رابگرێت، یەكێك لەوانە جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.