سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆ بووەوە و ڕایگەیاند ئەم سەردانە نیشانەی پابه‌نديى ئه‌مه‌ريکايه به به‌رده‌واميى په‌يوه‌نديى درێژخايه‌ن و ستراتيژى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستاندا.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/12/3 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازیى له مايکڵ ڕيگه‌س، جێگرى وه‌زيرى ده‌رەوه‌ى ئه‌مه‌ريکا کرد که بۆ کردنه‌وه‌ى ته‌لارى تازه‌ى کونسوڵخانه‌ى گشتيى ئه‌مه‌ريکا له هه‌ولێر، سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستانى کردووه.
له کۆبوونه‌وه‌يه‌کدا، وێڕاى به‌خێرهێنان، نێچيرڤان بارزانى سوپاسى سه‌ردانى جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکای کرد و دووپاتى کرده‌وه که سه‌ردانه‌که نيشانه‌ى پابه‌نديى ئه‌مه‌ريکايه به به‌رده‌واميى په‌يوه‌نديى درێژخايه‌ن و ستراتيژى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستاندا. هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ريکاى کرد بۆ پشتيوانى و هاوکارييه‌کانى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان له هه‌موو بواره‌کاندا.
لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا باسيان له دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرد و تيشکيان خسته سه‌ر به‌ئامانجگرتنى ژێرخانى ئابووريى هه‌رێمى کوردستان. له‌مباره‌يه‌وه دوايين هێرشه‌که‌ى سه‌ر کێڵگه‌ى گازى کۆرمۆريان سه‌رکۆنه کرد و جه‌ختيان کرده‌وه که ده‌بێ ئه‌نجامده‌ران ڕووبه‌ڕووى ياسا بکرێنه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ک ته‌نيا له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بێت.
په‌يوه‌ندييه‌کانى ئه‌مه‌ريکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، مه‌ترسييه‌کانى داعش، دوايين پێشهاته‌کانى ناوچه‌که و چه‌ند پرسێکى ديکه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.
هه‌ڵسووڕێنه‌رى کاروبارى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريکا له عێراق و ژماره‌يه‌ک له به‌رپرسان، ئاماده‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.