Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 00:32

عێراق هاوردەكردنی شەش بەرهەمی كشتوكاڵی قەدەغە كرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، هاوردەكردنی 6 بەرهەمی كشتوكاڵی بۆ ناوخۆی وڵات قەدەغە كرا بەهۆی زۆربوونی ئەم بەرهەمانە لەناوخۆ و گەیشتن بە توانای خۆبژێویدا.

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری بۆ پارێزگاریكردن لە بەرهەمی ناوخۆیی و پاڵپشتیكردن لە جوتیاران، بڕیاری دا هاوردەكردنی 6 بەرهەمی كشتوكاڵی قەدەغە بكرێت.

ئەو بەرهەمە كشتوكاڵییانەی كە قەدەغە دەكرێن بریتین لە (تەماتە، كەلەم، قەرنابیت، خاس، شەلغەم و چەوەندەر).

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.