ئه‌مڕۆ دووشەممە ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا گەیشتە پاریسی فه‌ره‌نسا بۆ به‌شداریكردن له دانوستانەکانی ئەلیزا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی زێلینیسكی بۆ دانوستانه‌كانی ئه‌لیزا داواكردنی هاوكارییه له یه‌كێتی ئه‌وروپا له پرسی ئاشتی ئۆكراینادا، بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی رووسیا.
سەردانەکەی زێلێنسکی سه‌رۆكی ئۆكراینا بۆ فەرەنسا دوای رۆژێک دێت لە دانوستانەکانی نێوان شاندەکانی ئەمه‌ریکا و ئۆکراینا لە فلۆریدا، ئه‌وه‌ش بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشنیازه تازه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ وه‌ستانی جه‌نگی چوار ساڵه‌ی رووسیا و ئۆكراینا.
هەروەها بڕیار وایه سبه‌ی سێشه‌ممه 2-12-2025 ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمه‌ریکا و ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا لە مۆسكۆ له‌سه‌ر هه‌مان پیشنیار كۆببنه‌وه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.