ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە کۆبوونەوەی لوتکەی جی 20 لە جۆهانسبێرگ له ئه‌فریقا، بە هاوڕێ سەرکردەکانی راگەیاند، ده‌ركه‌وتووه ئابووریی وڵاته گەورەکانی جیهان لە مەترسیدایە، لەکاتێکدا لە هه‌وڵی به‌رده‌وام دانه بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان.
ماكرۆن له میانه‌ی گوتاره‌كه‌یدا له‌به‌رده‌می سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی جیهان گوتی: "رەنگە گروپی 20 به‌و ئاكامه نه‌گات كه كاری بۆ ده‌كات له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌تایبه‌تی له پرسه گرنگه‌كانی ئابووری و قه‌یرانه پیشه‌سازییه‌كان و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا."
ماکرۆن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئێمە لە خەباتداین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە گەورەکان پێکەوە لە دەوری ئەم مێزەدا و هۆشداریدا كه جی 20 لە مەترسیدایە ."
راشیگه‌یاند: " مه‌ترسییه‌كه ئه‌وه‌یه ئێمە خۆمان دوور ده‌گرین له هه‌ندی پرسی هه‌ستیار و مه‌ترسیدار كه له داهاتوودا روومان تێ ده‌كات."

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.