Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 02:53

کۆمیسیۆن: ژمارەی تانەکان گەیشتە 400 و ئەمڕۆ کۆتا وادەیە

کوردستان TV
100%


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو تانانەی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن تۆمار کراون گەیشتووەتە ٤٠٠ تانە، هاوکات چارەنووسی سکاڵا زەرد و سەوزەکانیشی ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2025، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "ژمارەی تانەکان لە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 2025ی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ 400 تانە بەرز بووەتەوە."

غەلای ئاماژەی بەوەش دا کە وادەی پێشکەشکردنی تانەکان تا کۆتایی دەوامی فەرمیی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و دواتر دەرگاکە دادەخرێت.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، کۆمیسیۆن وردەکاریی سکاڵاکانی خستووەتە ڕوو و دەڵێت: "71 'سکاڵای زەرد' هەبوون کە سەرجەمیان لەلایەن ئەنجومەنی کۆمیسیارانەوە بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویستەوە ڕەت کراونەتەوە."

سەبارەت بە 'سکاڵا سەوزەکان'یش، کۆمیسیۆن ڕوونی کردەوە کە ژمارەیان ٣٢ سکاڵا بووە، بەشێکیان بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمیسیاران ڕەت کراونەتەوە و ئەوانەی دیکەش هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

ڕۆژی دووشەممەی ئەم حەفتەیە، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی (دەنگدانی گشتی و تایبەت)ی ڕاگەیاند و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەرگای تانەدانی لە ئەنجامەکان کردەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.