Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 00:25

کەشناسی هەرێم: سبەی باران بارین دەست پێدەکات

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، سبەی شەممە ئاسمان بە گشتی هەور و باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین دەست پێدەکات.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئەمڕۆ لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک تۆزوخۆڵ هەیە و لەئێوارەدا سەرەتا نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانی باکوور و رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات. هەروەها سبەی شەو شەپۆلی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەست پێدەکات.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم سەبارەت بە ئەمڕۆ رایگەیاند: پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم دەڵێت: سبەى شەممە ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین دەبێت هەندێک کات لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە هەروەها پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان کەمێک بەفربارنن هەبێت .

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 22 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی

دهۆک : 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.