وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە بە فەرمی و بە گوێرەی یاسای قەیسەر، هەڵگرتنی سزاكانی سەر سووریای راگەیاند.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: لە هەنگاوێكدا بە ئامانجی پشتیوانیكردن لە سەقامگیری و یەكڕیزی و خۆشگوزەرانی لە سووریا، ئەمریكا هەڵدەستێت بە زنجیرەیەك ڕێوشوێنی فراوان بۆ سووككردنی سزاكان و سنووداركردنی بارزگانی كە زیاتر لە 10 ساڵە بەسەر ئەو وڵاتە سەپێنراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ دووشەممە ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا بە سەردانێكی مێژوویی گەیشتە ئەمریكا و لە كۆشكی سپی، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆبووەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێشتریش لە ئایاری رابردوو رەزامەندی لەسەر هەڵگرتنی سزاكان لەسەر سووریا دابوو.
لە سەرەتای ئەم مانگەشدا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە كۆبوونەوەیەكدا دەنگی بە پڕۆژەیاسای دەرهێنانی ناوی ئەحمەد شەرع و بەشێك لە بەرپرسانی حكوومەتی سووریا لە لیستی سزاكان دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.