Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 06:08

وادەی دیداری دۆناڵد ترەمپ و شی جینگ پینگ سەرۆكی چین دیاری كرا

کوردستان TV
100%

كۆشكی سپیی ئەمریكا بەفەرمی وادەی دیدار و چاوپێكەوتنی راستەوخۆی نێوان دۆناڵد ترەمپ و شی جینگ پینگ سەرۆكی وڵاتی چینی دیاری كرد كە رۆژێكی هەفتەی داهاتوو لە وڵاتی كۆریای باشوور دەبێت.

كارۆلین لیڤیت گوتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی چین لە بەیانی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 30ی ئەم مانگە (تشرینی یەكەم) لە وڵاتی كۆریای باشوور دەبێت.

گوتیشی: ترەمپ پێش دیدارەكەی لەگەڵ سەرۆكی چین، زنجیرەیەك سەردانی دیكە بۆ وڵاتانی كیشوەری ئاسیا ئەنجام دەدات لەوانە مالیزیا، ژاپۆن و كۆریای باشوور، سەرۆكی ئەمریكا هەروەها بەشداری لە كۆبوونەوەی لووتكەی وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا دەكات.

رۆژی دووشەممەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە كۆشكی سپی رایگەیاندبوو: چینییەكان داوایان لێ كردووم سەردانی وڵاتەكەیان بكەم، پێموایە بەر لە هاتنی ساڵی نوێ ئەو كارە دەكەم.

سەرۆكی ئەمریكا جەختیشی كردەوە كە بڕوای وایە پەیوەندییەكانی نێوان واشنتن و پەكین باش و ئاسایی دەبێتەوە و لە بواری بازرگانیدا هەردوولا رێككەوتنێكی گشتگیر ئەنجام دەدەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.