پەرلەمانی پورتوگال ڕۆژی هەینی لە دەنگدانی سەرەتاییدا پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە لەلایەن ڕاستڕەوی توندڕەوەوە پێشنیار کرا بوو کە "ڕووپۆشکردنی دەموچاو لە شوێنە گشتیەکان" قەدەغە بكرێت، كه بە شێوەیەکی کاریگەر لەبەرکردنی نیقابی كهمینهی وڵاتهكهی كردبووه ئامانج.
ئهمرۆ شهممه 18ی تشرینی یهكهم، ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه: ئەم یاسایە لەلایەن پارتی چێگای ڕاستڕەوی توندڕەوەوە پێشنیار کراوە کە لە هەڵبژاردنی یاسادانانی پورتوگال کە مانگی ئایاری رابردوو بەڕێوەچوو، بووە دووەم هێزی سیاسی له پورتوگال.
پرۆژه یاساکە شەست دەنگی پارتەکەی چیگای وەرگرت، ئەمە جگە لە دەنگی هاوپەیمانی حکوومی (ناوەند-ڕاست) و پارتە لیبراڵەکان و به زۆرینهی دهنگ پرۆژه یاساكه پهسهندكرا.
بهڵام له دانیشتنهكهدا پارتە چەپ و کۆمۆنیستەکان دەنگیان لە دژی یاساکە دا.
بە گوتەی بەرپرسانی موسڵمان لە پورتوگال، نیقاب بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن ژنانی موسڵمان لە پورتوگال لەبەر ناکرێت، بەڵام نەریتێکە کە هەندێک پابەندن پێیەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.