حکوومەتی تاڵیبان ڕایگەیاند، شاندێکی باڵایان بە سەرۆکایەتیی وەزیری بەرگری بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ پاکستان، گەیشتووەتە قەتەر. ئەمە دوای ڕۆژێک دێت لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئاگربەستەی کە بە شێوەیەکی کاتی ئارامیی بۆ سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات گەڕاندبووەوە.
حکوومەتی بزووتنەوەی تاڵیبان، ئەمڕۆ شەممە، پشتڕاستی کردەوە کە بەشداری لە گفتوگۆکاندا دەکات لەگەڵ پاکستان لە وڵاتی قەتەر.
زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی حکوومەتی تاڵیبان، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "ئەمڕۆ شەممە، شاندێکی باڵای ئیمارەتی ئیسلامی بە سەرۆکایەتیی وەزیری بەرگری، محەمەد یەعقووب، گەیشتە دۆحە".
پێشتر تەلەڤیزیۆنی فەرمیی پاکستان ڕایگەیاندبوو، شاندێکی پاکستانی ئەمڕۆ شەممە، بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان، دەچێتە قەتەر.
ئەم گفتوگۆیانە دوای ڕۆژێک دێت لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئاگربەستەی کە بە شێوەیەکی کاتی ئارامیی بۆ سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات گەڕاندبووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.